له‌باره‌ى لافاوه‌وه‌ هۆشدارى ده‌درێته‌ چه‌ند پارێزگایه‌ك

هەواڵ / عێراق :: 29/03/2019‌ :: 8049‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

ئه‌منیدارێتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، ئه‌مڕۆ هه‌ینى (29ى ئازارى 2019) له‌باره‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى ئاو و دروستبوونى لافاوه‌وه‌ هۆشدارى ده‌داته‌ چه‌ند پارێزگایه‌كى عێراق.


به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌كى شانه‌ى راگه‌یاندنى حكومى، ئه‌میندارێتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، رێنمایى داوه‌ته‌ لایه‌ن و پارێزگا په‌یوه‌ندیداره‌كان، به‌ گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى پێویست بۆ كۆنترۆڵكردنى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى ئاو، كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ رووباره‌كان ئاویان به‌رزببێته‌وه‌، به‌ له‌به‌رچاوگرتنى زیادبوونى ئاوى دیجله‌ و سه‌رچاوه‌كانى به‌هۆى بارانبارینى زۆر له‌ حه‌وزى ئه‌و رووبارانه‌.

ئه‌منیدارێتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، هۆشداریش ده‌داته‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ پارێزگاكانى (سه‌لاحه‌دین، كه‌ركوك، به‌غدا، دیاله‌، میسان، واسیت، زیقار) به‌مه‌به‌ستى پاراستنى شاره‌كان و هاوڵاتیان له‌ مه‌ترسى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاو.

به‌یاننامه‌كه‌ى شانه‌ى راگه‌یاندنى حكومى، داوا له‌ هاوڵاتیانیش ده‌كات، دوربكه‌ونه‌وه‌ له‌ حه‌وز و نزمایى رووباره‌كان، بۆئه‌وه‌ى تووشى کێشە نه‌یه‌ن، له‌ ئه‌نجامى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى ئاوى رووباره‌كان.

پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure