هاوڵاتیانى چه‌مچه‌ماڵ له‌ مه‌ترسى لافاو ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 29/03/2019‌ :: 23779‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

قایمقامیه‌تى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ ئه‌مشه‌و هه‌ینى 29ى ئازار، راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردووته‌وه‌ كه‌ تێیدا هاوڵاتیانى ئه‌و قه‌زایه‌ ئاگادارده‌كاته‌وه‌ له‌ مه‌ترسى هه‌بوونى لافاو، بۆ ئه‌وه‌ى له‌ هه‌ر حاڵه‌تێكى نه‌خوازراودا په‌یوه‌ندیان پێوه‌بكه‌ن.


ده‌قى ئاگادارییه‌كه‌
ئاگاداری 
مەترسی لافاو لە ئارادایه
ئاماژە بە بروسکەی پارێزگای سلێمانی کە کاتژمێر ۸:۳۰ی ئەم شەو ئاراستەی قایمقامیەتی چەمچەماڵ کراوە و بەپێی پێشبینیەکانی کەشوهەوا لە ڕۆژی یەکشەممە ۳۱/ ۳/ ۲۰۱۹وە مەترسی لافاو و بارانی بەخوڕ دەکرێت، بۆیە ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویستی سنووری چەمچەماڵ و ناحیەکانی دەکەینەوە، لەکاتی بوونی لافاو یان گیرانی باراناوەکانیان، پەیوەندی بکەن بەم ژمارەتەلەفونانەوە بەمەبەستی بەهاناوەچوون و هاوکاریکردنیان لە قەزای چەمچەماڵ پەیوەندی بکەن بە ژمارەکانی:
۰۷۷۱۸۳٤۳۰٤۰ڕێبوار جەبار ( نوێنەری قایمقامیەت)
۰۷٥۰۱۱۸۳۹۰٥ سیروان حەمە (نوێنەری شارەوانی )

هاوڵاتیانی ناحیەی شۆڕش دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە 
١- (برهان عبدالله امین)  سەرۆكی شارەوانی (٠٧٧٠١٥٣٤٥٣١)
٢-( شوان نسرالدین )نوێنەری كۆمپانیای شكار (٠٧٧٢٥٢٧٤٣٠٣)
٣-كاك( محسین )نوێنەری كۆمپانیای شكار (٠٧٧٢٥١١٥٢١٥)
٤-(بەختیار جبار) نوێنەری شارەوانی (٠٧٥٠٧١٧٢٥٤٠)
٥-(ئاری قادرعارف )نوێنەری شارەوانی 
(٠٧٥٠١٩٢٨٥٦٢)

سەرجەم فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزاریەکانی چەمچەماڵ و ناحیەکانی لەحاڵەتی ئامادەباشیدا دەبن و داواش لەهاوڵاتیانیش دەکەین کە سەری مەنهۆڵەکانیان هەڵدەنەوە بەمەبەستی کەمکردنەوە و  ئەگەری لافاو.

هیوای ساغ و سەلامەتی بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویست دەخوازین بەهیواین هەمیشە سەلامەت و تەندروست بن.

قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ
۲۹ ئازاری ۲۰۱۹

پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure