سەرۆکى لوبنان هۆشدارى دەداتە وڵاتانى ئەوروپا

هەواڵ / جیهان :: 29/03/2019‌ :: 193‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


سەرۆکى لوبنان هۆشدارى دەداتە وڵاتە ئەوروپیەکان کە زۆرترین کۆچبەرى سوورى روویان تێدەکەن و ده‌ڵێت: "پێشبینى ده‌كه‌ن زۆربه‌ى كۆچبه‌ره‌كانى لوبنان رووبكه‌نه‌ وڵاتانى ئه‌وروپا".


میشێل عەون، سەرۆکى لوبنان باسى دۆخى كۆچبه‌ره‌كانى وڵاته‌كه‌ى كرد و رایگه‌یاند: "پێویستە لەسەر وڵاتانى ئەوروپى پێشبینى ئەوە بکەن، بەمنزیکانە زۆرترین کۆچبەر روویانتێدەکات، چونکە وڵاتەکەى بە قەیرانێکى ئابوورى سەختدا تێدەپەڕێت و ئەو هەموو کوچبەرە سووریانە ناتوانن بمێننەوە و رەنگە زۆربەیان لوبنان بەجێبهێڵن و روو لە وڵاتە ئەوروپییەکان بکەن".

ئەم وتانه‌ى سه‌رۆكى لوبنان لەکاتێکدایە، بەپێی ئامارەکانى کۆمیسیۆنى باڵاى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروبارى کۆچبەران، "وڵاتى لوبنان نزیکەى ١.٥ ملیۆن کۆچبەرى سوورى لەخۆ دەگرێت كه‌ یه‌كسانه‌ بە یەک لەسەر چوارى ژمارەى دانیشتووانى خۆیان"، ئەمەش قەیرانێکى ئابوورى سەختى بۆ لوبنان دروستکردووە و رەنگە زۆربەى ئەو کۆچبەرانە ناچار ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن و روو لە وڵاتانى دیکە بکەن، بۆ مسۆگەر کردنى ژیانى ماڵ و منداڵیان.

وە: ئاکۆ زەنگەنە

پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە