هاوڵاتیان و گه‌شتيارانى هه‌رێم له‌ مه‌ترسییه‌ک ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 29/03/2019‌ :: 15554‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سامان قوبادى

به‌هۆى باران و لافاوه‌وه‌ له‌ چه‌ندین ناوچه‌ و سه‌یرانگا، مین ده‌ركه‌وتوون و مه‌ترسى بۆ سه‌ر ژیانى هاووڵاتییان دروستبووه‌، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى مین له‌ پارێزگاى سلێمانى داوا له‌ هاووڵاتییان ده‌كات له‌و شوێنانه‌ دوور بكه‌ونه‌وه‌، هاوكات ئاگادارییان بكه‌نه‌وه‌ له‌ هه‌ر حاڵه‌تێكى ده‌ركه‌وتنى مین.


موحسین شێخ عه‌بدولكه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى مین له‌ پارێزگاى سلێمانى (ئەمڕۆ هەینی 29ی ئازاری 2019) به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: "ساڵانه‌ كۆمه‌ڵێك كێڵگه‌ مین  هه‌یه‌ كه‌ خستومانه‌ته‌ پلانه‌وه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌، كۆمه‌ڵێك حاڵه‌ت هه‌یه‌ له‌كاتى باران و لافاو دروست ده‌بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ كۆمه‌ڵێك رێكار ده‌گرینه‌به‌ر، ئه‌وانیش له‌رێگه‌ى 10 تیمى هۆشیارییه‌وه‌ خه‌ڵك هۆشیار ده‌كه‌ینه‌وه‌ و پۆسته‌ر هه‌ڵده‌واسین و خولى هاوینه‌ بۆ خه‌ڵكى ئه‌و ناوچانه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌، جگه‌له‌وه‌ ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى مه‌ترسییه‌كى راسته‌وخۆ دروست ده‌كه‌ن بۆ نموونه‌ لافاو كه‌ كۆمڵێك مین ده‌هێنێته‌سه‌ر شه‌قامه‌كان یان  سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان، پێویسته‌ له‌ ریگه‌ى خه‌ڵكى ئه‌و ناوچانه‌وه‌ ئاگادار بكرێینه‌وه‌".

وتیشى: "ئه‌و مینانه‌ى له‌ چه‌ند رۆژى رابردوو به‌هۆى باران و لافاوه‌وه‌ ده‌ركه‌وتوون ده‌بێت خه‌ڵك ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ كام شوێن یان سه‌یرانگادا هه‌یه‌، داوا له‌ هاوڵاتییان و گه‌شتیاران-یش ده‌كه‌ین له‌ هه‌ر حاڵه‌تێكى ده‌ركه‌وتنى مین له‌و ناوچه‌یه‌ دوور بكه‌ونه‌وه‌، چونكه‌ به‌هۆى باران و لافاوه‌وه‌ كێڵگه‌ى مینى تر دروست".

 

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure