زاکیر نایک داستگیرکرا

هەواڵ / جیهان :: 29/03/2019‌ :: 4286‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

رۆژنامەی فاینانشڵ ئێکسپرێس ئاشکرایکرد: ئەمڕۆ هەینی 29ی ئازاری 2019، زاکیر نایک بانگخوازی ئیسلامی بە تۆمەتی سپیکردنەوەی پارە لە مومبای دەستگیرکراوە.


بەپێی هەواڵێکی ئەو رۆژنامە، دامەزراوی ED دەستیان گرتووە بەسەر نۆ شوقەی زاکیر بە نرخی 130 ملیۆن روبیە، کە بەناو خێزانەکەی و کوڕەکەیەوە لە شاری مومبای، هاوکات دەستیشگیراوە بەسەر 11 شوقەی تردا لە شاری بونی.

 

ئەوەشی ئاشکراکردووە: زاکیر ئەو پارانەی لە وڵاتانی ئیمارات و سعودیەوە بۆ کاری خێرخوازی کۆکردووەتەوە، بەڵام بەشێکی بۆ خۆی خەرجکردووە و بەشێکیشی بۆ بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی بیری توندڕەوی تەرخانکردووە.

ئەوەش لە کاتێکدا پێشتر عەلی جەواهیری عەبدولقادر، یەکێک لە یاردەدەرەکانی زاکیر نایک بە تۆمەتی ناردنی پارە کە سەرچاوەکەی گوماناوی بووە لە ئیماراتەوە، لەلایەن دامەزراوەی ED-یەوە دەستگیرکرابوو.

ئا: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure