پارتی و یەکێتی رێککەوتن

هەواڵ / کوردستان :: 29/03/2019‌ :: 40778‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

بەپێی زانیارییەکانی دواڕۆژ، (ئەمڕۆ هەینی 29ی ئازاری 2019) پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتەوە رێککەوتون.


بەپێی رێککەوتنی نێوانیان، دوو جێگیر بۆ سەرۆکی هەرێم دادەنرێت کە یەکێکیان لە پشکی گۆڕان دەبێت و یەکێکیان بۆ یەکێتی.

هەر بەپێی زانیارییەکانی دواڕۆژ، پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و شەش وەزارەت دەدرێت بە یەکێتی.

کاندیدی یەکێتی بۆ سەرۆکی پەرلەمان رێواس فایەق دەبێت، هاوکات بەهێزترین کاندید بۆ جێگری سەرۆکی هەرێم حاکم قادرە، بەڵام دواتر لەناوخۆی یەکێتیدا بە دەنگدان پۆستەکان یەکلادەکرێتەوە.

 

ئەو وەزارەتانەی بۆ یەکێتیش پێشنیار کراون بریتین لە: وەزارەتی پێشمەرگە، تەندروستی، شەهیدان، پلاندان، خوێندنی باڵا و کوشتوکاڵ.

 

ئا: ناکام رەحیم



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure