تەکنیکێکی روسیا بۆ پاراستنی پوتن ئاشکرادەکرێت

هەواڵ / جیهان :: 29/03/2019‌ :: 1104‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

راپۆرتێکی ئەمریکی کە تازە بڵاوکراوەتەوە، ئاشکرایکردووە کە روسیا "فێڵ" لە پێگەی دیاریکردنی شوێن "GPS" دەکات، ئەوەش بۆ ئەوەی ڤلادیمێر پوتنی سەرۆکی ئەو وڵاتە لە فڕۆکەی درۆن بپارێزن.


سەنتەری لێکۆڵینەوەی بەرگری پێشکەوتو کە بارەگاکەی لە واشنتنە دەڵێت: "ماوەی ساڵێک لێکۆڵینەوە لەسەر چۆنێتی فێڵکردن لە سیستمی دیارکردنی شوێنکراوە و لێکۆڵینەوەکە لە مانگی تشرینی دووەمی 2018-دا کۆتایی هاتوووە".

بەپێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە، روسیا توانیویەتی فێڵ لە سیستمی "GPS" و سیستمی دەریاوانی جیهانی کە بە "GNSS" ناسراوە بکات.

ئامانجیش لەو کارەی مۆسکۆ، پاراستنی سەرۆکە لەو فڕۆکە درۆنانەی کە مۆڵەتی فەرمیان نییە و لەگەڵ رۆیشتنی پوتن بۆ هەر شوێنێک بەکاریانهێناوە.

راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، 10 هەزار حاڵەتی فێڵکردن لە سیستمەکانی دیارکردنی شوێن تۆمارکراوە.

 

ئا: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure