دڵنیایی ده‌درێته‌ دانیشتوانى خانه‌قین

هەواڵ / کوردستان :: 28/03/2019‌ :: 276‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

زۆربوونى ئاوى ئه‌ڵوه‌ن له‌ خانه‌قین و ئه‌و لافاو ئاوى بارانه‌ى ڕووى له‌ ناوچه‌كه‌ كردووه‌، بووه‌ته‌ هۆى نیگه‌رانى هاووڵاتیان و به‌رپرسانى ناوچه‌كه‌ش دڵنیایی ده‌ده‌نه‌ هاووڵاتیان و رایده‌گه‌یه‌نن: ئه‌و ترس و دڵه‌ڕاوكێیەی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ دورن له‌ راستییه‌وه‌. 

محه‌مه‌د حه‌سه‌ن، قایمقامى خانه‌قین (ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی ئازاری 2019) به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: به‌هۆى بارانى زۆر و لافاوه‌وه‌ ئاوێكى زۆر رووى له‌ خانه‌قین كردووه‌ به‌ تایبه‌تى به‌نداوى ئه‌ڵوه‌ن و به‌ ته‌واوه‌تى پڕبووه‌ته‌وه‌. 

وتیشى: "بۆ ڕاگرتنى هاوسه‌نگى له‌ به‌نداوه‌كه‌ به‌شێك له‌ ئاوه‌كه‌ى به‌ردراوه‌ته‌وه‌ و ده‌ڕژێته‌ ڕووبارى ئه‌ڵوه‌نه‌وه‌، به‌ڵام پڕبوونى ئه‌ڵوه‌ن و ئه‌و ئاو و لافاوه‌ى له‌ خانه‌قین و ده‌وروبه‌رى دروستبووه‌ هیچ كێشه‌ و گرفتێکی نه‌بووه‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ ئاماده‌باشیدان". 

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: ئه‌و ده‌نگۆ و ترس و دڵه‌راوكێیه‌ى له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه‌ كه‌ گوایه‌ مه‌ترسى هه‌یه‌ خانه‌قین به‌هۆى لافاو و ئاوى زۆره‌وه‌ زیانى به‌ربكه‌وێت و هه‌ندێك گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌ى نزیك له‌ ڕووباره‌كه‌ تووشى زیان ببنه‌وه‌ دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌. 

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە