له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌نته‌رى تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشییه‌كانى مه‌مك ده‌كرێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستانی :: 29/03/2019‌ :: 212‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عه‌لى حه‌مه‌ سه‌عید

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كانی مه‌مك لە هەڵەبجە ده‌ربڕی، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى  ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ش ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كردنه‌وه‌ى ئه‌و سه‌نته‌ره‌ هه‌نگاوێكى گەورەیە بۆ پێشخستنی كه‌رتى ته‌ندروستى پارێزگاكه‌.  


د. ئازاد مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: دواى ئه‌وه‌ى به‌ نوسراوى فه‌رمى داوامان له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كرد بۆ كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رێكى تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشییه‌كانى مه‌مك له‌ سنوره‌كه‌دا، دواجار رۆژی پێنجشەممە 28ی ئازاری 2019 وه‌زیرى ته‌ندروستى ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر داواكارییه‌كه‌مان نیشاندا.

وتیشی: "وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانی مه‌مك ده‌ربڕیوه‌ له‌ سنورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌".

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: كردنه‌وه‌ى ئه‌و سه‌نته‌ره‌ هه‌نگاوێكى گه‌وره‌ ده‌بێت به‌ ئاراسته‌ى زیاتر پێشكه‌وتنى كه‌رتى ته‌ندروستى له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و هاوكات له‌ هه‌وڵى به‌رده‌وامیشداین بۆ كردنه‌وه‌ى چه‌ند سه‌نته‌رێكى گرنگى له‌و شێوه‌یه‌.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure