کورسییەکەی په‌رله‌مانتارێكى یه‌كێتى پڕکرایەوە

هەواڵ / کوردستان :: 28/03/2019‌ :: 3578‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری

کورسییەکەی ئەڵماس فازڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک پڕکرایەوە، كه‌ ئێستا په‌رله‌مانتارى عێراقه‌ له‌ فراكسیۆنى یه‌كێتى و لیستی برایەتیش دەڵێت ” ئەندامێکی یەکێتی لەشوێنەکەی دانراوە“.


لەدوای سەرکەوتنی ئەڵماس فازڵ (ئەندامی لیستی برایەتی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک) لەهەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران و بوونی بەپەرلەمانتار، کورسییەکەی لەئەنجومەن بەبەتاڵی مایەوە.

ئەحمەد عەسکەری ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی لیستی برایەتی (ئەمڕۆ پینجشەممە 28ی ئازار) بەدواڕۆژی وت: "شوێنەکەی ئەڵماس فازڵ لەلایەن لیستی برایەتییەوە پڕ کرایەوە و کەسێک بەناوی (عوسمان عەزیز محێدین) لەشوێنەکەی دانراوە.

وتیشی: "شوێنگرەوەکەی ئەندامی یەکێتیە و لەدوای تەواوکردنی رێوشوێنەکانی کۆمسیۆن لەدادگا سوێندی یاسایی خواردووە و لەئێستادا دەوام دەکات لەئەنجومەنی پارێزگا".

بەپێی ریزبەندی لیستی برایەتی دەبوو ئەندامێکی حزبی شیوعی لەشوێنەکەی ئەڵماس فازڵ دابنرایە، بەڵام ناوبراو پاشەکشێیکردووە.

لە 6ی ئازاری 2005 ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک یەکەم دانیشتنی خۆی ئەنجامدا و تاوەکو ئێستا هەمان ئەنجومەن ماوە، چونکە لەماوەی 14ساڵی رابردوودا کەرکوک لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بێبەشکراوە.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure