دوو پسپۆڕى چاو و گرێكانى چاو سه‌ردانى سلێمانى ده‌كه‌ن

هەواڵ / کوردستان :: 28/03/2019‌ :: 583‌ جار بینراوە
له‌ دوو كاتى جیاوازدایه‌

ریكلام

دوو پزیشكى راوێژكار و و پسپۆڕ له‌ بوارى چاو و چاوی منداڵان و نەشتەرگەری چاو و گرێیەکانی چاو سه‌ردانى سلێمانى ده‌كه‌ن.


- د. مستەفا میهیار، راوێژکاری پزیشکیی و نەشتەرگەری چاو و چاوی منداڵان، و سەرۆک و دامەزرێنەری سەنتەری ئیشراق و میهیار بۆ چاو و ئەندامی یەکەم پڕۆگرامی چارەسەری گرێیی تۆڕی چاو لە سەنتەریی شێرپەنجەی (مەلیک حسێن) لە ئەردەن، سەردانی شاری پزیشکیی فاروق دەکات لە سلێمانی لە عێراق لە بەرواری 2019/3/31 تا 2019/4/2.

د. مستەفا ئەم جۆرە نەشتەرگرییانە و چەندین جۆری دیکە ئەنجام دەدات هەروەک: نەشتەرگەری خێلی ئاڵۆز لە منداڵاندا، نەشتەرگەری ئاوی سپی، نەشتەرگەی چاندنی عەدەسەی چاو و نەشتەرگەری لەیزەک بۆ رێککردنەوەی ئاستی بینین. د. مستەفا هەڵگری؛
- هاوەڵی کۆلێژی شاهانەی نۆژدارانی بەریتانییە لە ئەدەنبەرە لە شانشینی یەکگرتوو.
- هاوەڵی ئەمریکی بۆ نەخۆشییەکانی چاوی منداڵان و خێلی لە زانکۆی "جۆرج واشنتۆن" لە بنکەی پزیشکیی نەتەوەیی منداڵان، لە واشنتۆنی پایتەخت لە ئەمریکا.

هه‌روه‌ها بەشداریکردووە لە چەندین خولی راهێنان لە بواری زانستیی گرێی چاو، سۆنەری چاو، زانستیی نەخۆشییەکانی چاو، و نەشتەرگەری ریککردنەوەی ئاستی بینین. بڵاوکراوەی هەیە لە گۆڤارە پزیشکییە جیاوازەکانی چاو لەگەڵ جەختکردنە سەر گرێی تۆڕی چاو، چاوتەمەڵی، تێکچوونی پێشوەختەی تۆڕی چاو و خێلی.

بۆ ناونووسین و زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکەن بە ژمارە ٠٧٧٠٩٠٠٠٠٠٠

- د. سامر خەرما، پسپۆڕی نەشتەرگەری چاو و گرێیەکانی چاو لە سەنتەریی شێرپەنجەی (مەلیک حسێن) لە ئەردەن لەکاتی ئێستادا و سەرۆکیی پێشووی بەشی پزیشکیی چاو لە نەخۆشخانەیی سەربازی (ئەمیر راشید)، سەردانی شاری پزیشکیی فاروق دەکات لە سلێمانی لە عێراق لە بەرواری 2019/3/31 تا 2019/4/2.
د. سامر پسپۆڕە لە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکانی پێڵوی چاو، نەشتەرگەرییەکانی رێڕەوی فرمێسک، نەشتەرگەرییەکانی چاڵایی چاو و چاوی دەستکرد، وە ئەو هەلگری؛
- هاوەڵی بەریتانی بۆ نەشتەرگەری و دروستکردنەوەی چاو
- هاوەڵی بەریتانی بۆ نەشتەرگەری چاو لە ئەدەنبەرە لە سکۆتلەندا.
- بۆردی عەرەبی بۆ نەشتەرگەری چاو
- بۆردی ئەردەنی بۆ نەشتەرگری چاو

د. سامر چەندین بڵاوکراوەی هەیە لە گۆڤارە پزیشکییەکانی چاو لەسەر ئاسی وڵاتی عەرەبی، وە بەشداری چەندین خولی راهێنانی کردووە لە بواری پسپۆڕێتییەکەیدا لە وڵاتانی هند، بەریتانیا و ئەمریکا.

بۆ ناونووسین و زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکەن بە ژمارە ٠٧٧٠٩٠٠٠٠٠٠



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure