وەزارەتی دارایی بڕیارێکی بۆ لێبڕینی مووچە دەرکرد

هەواڵ / ئابوری :: 28/03/2019‌ :: 32163‌ جار بینراوە
له‌ مانگی داهاتووه‌وه‌ جێبەجێدەکرێت

دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بەرەسمی كاتی وەرگرتنەوەی پێشینەی هاوسەرگیری لە فەرمانبەران و مامۆستایان و سەرجەم مووچەخۆران دیاریكردووە و بۆ ئەم مەبەستەش بڕێک پارە لە مووچەی ئەو فەرمانبەرانە دەبڕدرێت.


وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڕیاریداوە لەمانگی داهاتوووه‌ دەستبكرێت بە وەرگرتنەوەی پێشینەی هاوسەرگیری لە فەرمانبەران و مامۆستایان و سەرجەم مووچەخۆران.

بەپێی بڕیارەكەی وەزارەتی دارایی لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی 2019 پێشینەكەی هاوسەرگیری لە فەرمانبەران و مووچەخۆران وەردەگرێتەوە، كە بڕەكەی 180 هەزار دینارە.

هەر بەپێی بڕیارەكە، ساڵانە لە مانگی شوبات و ئاب پێشینەی هاوسەرگیری وەردەگرێت، بەمەش لەساڵێكدا 360 هەزار دینار لەو فەرمانبەرانە وەردەگرێتەوە كە پێشینەكەیان وەرگرتووە.

بەهۆی قەیرانی دارایی هەرێم، ماوەی سێ‌ ساڵە گەڕانەوەی پێشینەی هاوسەرگیری كە بڕەكەی لەنێوان یەك ملیۆن تا پێنج ملیۆن دینارە لە مووچەخۆران راگیراوە، بەڵام بەردەوام پێشینەكان لە هاوڵاتیان وەرگیراوەتەوە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure