حه‌لبوسی: هێشتا پێویستمان به‌ ئه‌مریكایه‌

هەواڵ / عێراق :: 28/03/2019‌ :: 168‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كه‌ ئێستا به‌سه‌ردانێك له‌ ئه‌مریكایه‌، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری وتی: "هێشتا پێویستمان به‌ ئه‌مریكایه‌".

 

ئه‌و لێدوانه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌ كاتێكدایه‌، زۆرینه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق داوای ده‌ركردنی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عێراق ده‌كه‌ن.

 

به‌پێی هه‌واڵی چه‌ند پێگه‌ و وێبسایتێكی عێراق، حه‌لبوسی له‌ دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ پاتریك شاناهان له‌ واشنتن، دوێنێ چوارشه‌ممه‌ (27ی ئازاری 2019) وتوویه‌تی: "هێشتا پێویستمان به‌ هاوكاری و پاڵپشتی ئه‌مریكایه‌ بۆ له‌ناوبردنی بیری توندڕه‌وی و داخستنی‌ دۆسیه‌ی ئاواره‌بوون‌ كه‌ رێگردەبێت له‌به‌رده‌م دووباره‌بوونه‌وه‌ی داعشدا، هەروەها ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار و كۆتاییهێنان به‌ بێكاری".

سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌ دیداره‌كه‌یدا، باسی پێویستی هه‌وڵه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردوه‌، له‌ دۆسیه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌ و سه‌قامگیری ناوچه‌ ئازادكراوه‌كان و گه‌ڕاندنه‌وی ئاواره‌كان كه‌ هێشتا هه‌زاره‌هایان له‌ كامپه‌كاندان.

پاتریك شاناهان، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، جه‌ختیكردۆته‌وه‌ له‌ به‌رده‌وامی یارمه‌تیدانی ئه‌مریكا بۆ عێراق و پاڵپشتی هێزه‌كانی.

 

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure