داوای ئەمریكا له‌باره‌ى قەرەبووی رووداوی 11ى سێپتەمبەر لەلایەن ئێرانەوە رەتدەكرێتەوە

هەواڵ / جیهان :: 28/03/2019‌ :: 562‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد


دادگای شاری لوكسمبۆرگ داوای ئەمریكای لەسەر بلۆككردنی پارەی ئێران بۆ قەرەبووی رووداوەكەی یازدەی سێپتەمبەری 2001 رەتكردەوە.

لوكسمبۆرگ  تایمز لە راپۆرتێكدا بڵاویكردەوە: خواستی ئەمریكا لەسەر قەرەبووكردنەوە بۆ بنەماڵەی قوربانیانی یازدەی سێپتەمبەر لەلایەن ئێرانەوە لەرێی بلۆككردنی پارە و دارایی ئەو وڵاتە رەتكراوەتەوە.

لەو راپۆرتەدا هاتووە: ئەو داوایە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەكانە.

 لای خۆیشیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بڕیاری راگرتنی بلۆككردنی پارە و دارایی ئێران، بە ئەنجامی هەوڵی ئێران و وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە ناوبرد و رایگەیاند: ئەو تۆمەتەكە لە سەرەتاوە بانگەشەیەكی ساختە بووە و ئێران هیچ رۆڵێكی لەو رووداوەدا نەبووە.

ئەمریكا ئێرانی تۆمەتبار كردبوو كە رۆڵی بەرچاوی هەبووە لە رووداوی 11ی سێپتەمبەری 2001 دا كە  چوار هەزار كەس بە هۆیەوە بوونە قوربانیی.
 
پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure