شه‌پۆلێكى دیکەی بارانبارین هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 28/03/2019‌ :: 8797‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر


بەڕێوەبەرایەتی گشتي کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاشكرایده‌كات: شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین روو لە هەرێمى كوردستان دەکات و تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووش بەردەوامدەبێت.


بژار ئەکرەم، لێپرسراوی بەشی پێشبینییه‌كان لە بەڕێوەبەرایه‌تی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم به‌ دواڕۆژى ڕاگه‌یاند: ئەم شەپۆلی بارانبارینەى كه‌ له‌ ڕۆژى شه‌ممه‌وه‌ هه‌رێمى كوردستانى گرتۆته‌وه‌ بەشێوەی جیاوازو پچڕپچڕ بەردەوامدەبێت تاوه‌كو دوو ڕۆژى داهاتووش، لە رۆژی یەکشەممە 31ى ئازار شەپۆلێکی دیکەی بارانی بەهێز دەستپێدەکات و تا رۆژی سێشەممەی داهاتو بەردەوام دەبێت و دواتر ره‌وشه‌كه‌ ئاسایى ده‌بێته‌وه‌.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: به‌هۆى شه‌پۆله‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌وە پێشبینیده‌كرێت بارانێكى باش ببارێت و دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی ئاو، بەڵام وەكو شەپۆلى ڕۆژانى ڕابردوو  مەترسی لافاوی لێناکرێت.

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە