سوپای جەزائیر چۆڵکردنی کورسی سەرۆکایەتی راگەیاند

هەواڵ / جیهان :: 28/03/2019‌ :: 228‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

دوای پێنج هەفتە لە رژانە سەرشەقام لەلایەن جەزائیرییەکانەوە دژی عەبدولعەزیز بوتەفلیقەی سەرۆکی ئەو وڵاتە، سوپاسالاری جەزائیر کارکردنی یاسای ژمارە 102ی لە دەستوری وڵات خستەکار کە تیایدا باس لە راگەیاندنی چۆڵکردنی کورسی سەرۆکایەتی دەکات.


ئەم راگەیاندنەی ئەحمەد قاید ساڵح، سوپاسالاری جەزائیری لە کاتێکدایە، پێشتر بوتەفلیقە رایگەیاندبوو کە خۆی بۆ خولی پێنجەمی سەرۆکایەتی کاندیدناکات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خۆپیشاندانەکان بەردەوامبوون و داوای دورخستنەوەی یەکجاری ناوبراویان دەکرد لە کورسی دەسەڵات.

بەپێی یاسای 102 لە دەستوری جەزائیر، لەکاتى نەخۆشکەوتنى سەرۆک کۆمار بە نەخۆشییەک کە نەتوانێت وڵات بەڕێوەببات، جێگەى ئەو پۆستە بە چۆڵى دەمێنێتەوە تا ئەو کاتەى هەڵبژاردنەکان ئەنجامدەدرێت. و بڕیارە عەبدولقادر بن ساڵح، سەرۆکی ئومەی جەزائیری بۆ ماوەی 45 رۆژ پۆستی سەرۆکایەتی بەڕێوەببات.

چەند ساڵێکە بوتەفلیقە بەهۆى نەخۆشییەوە کە گومانى شێرپەنجەى لێدەکرێت نەیتوانیوە وەکو پێویست خزمەت بە هاووڵاتیانى وڵاتەکەى بکات.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure