دكتۆراى فه‌خرى به‌ كۆچه‌ر بیركار به‌خشرا

هەواڵ / کوردستان :: 27/03/2019‌ :: 221‌ جار بینراوە
لە مانگی ئابی ساڵی 2018 مەدالیای فیڵدزی پێبەخشرا

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

لەلایەن زانکۆی سەڵاحەدین له‌ هه‌ولێر دکتۆرای فەخری بەخشرایە پرۆفیسۆر کۆچەر بیرکار، کە یه‌كه‌م كورده‌ ببێته‌ خاوەنی مەدالیای فیڵدزی تایبەت بە داهێنانەكانە لە بواری بیرکاریدا.


ئەحمەد دزەیی، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین (ئەمڕۆ چوارشەممە 27ى ئازارى 2019) به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: به‌خشینى دكتۆراى فه‌خرى به‌ كۆچه‌ر بیركار، وه‌كو رێزلێنانێكه‌ بۆ هه‌وڵ و ماندووبوونى ئه‌و زانا كورده‌ و هیوادارین ببێته‌ سه‌رچاوه‌ى زانستى بۆ خوێندكاران و مامۆستایانى زانكۆکانى هه‌رێم.

کۆچەر بیرکار خه‌ڵكى شارى مه‌ریوانى رۆژهەڵاتی کوردستانه‌ و لە ساڵی 2000 چووەتە بریتانیا و ئێستا لە زانکۆی کامبریج وانه‌ده‌ڵێته‌وه‌.

كۆچه‌ر بیركار لە مانگی ئابی ساڵی 2018، مەدالیای فیڵدزی پێبەخشراوە، مەدالیاكه‌ هاوشێوه‌ى خه‌ڵاتى نۆبڵه‌ له‌ بوارى بریكارى و ساڵانه‌ ده‌درێته‌ یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ته‌مه‌نیان نه‌گه‌یشتۆته‌ 40 ساڵ.

له‌ رێورسمه‌كه‌دا، کۆچەر بیرکار لە دوای وەرگرتنی خەڵاتەکە رایگەیاند: زۆر خۆشحاڵبووه‌ کە دووبارە سەردانی کوردستانى كردۆته‌وه‌ و ده‌شڵێت: "زۆر گرنگە قوتابی فێری ئەوە بکرێت دەست بە داهێنان بکات، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئێمە پێویستمان بە زیاد لە یەک کۆچەر بیرکارە و بە یەک کۆچەر بیرکار وڵات پێشناکەوێت، به‌ڵكو ده‌بێت هانى نه‌وه‌كانمان بده‌ین داهێنان بكه‌ن".

تائێستا زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین، دكتۆراى فه‌خرى به‌ مسته‌فا زه‌ڵمى و ئیسماعیل بێشكچى و کۆچەر بیرکار به‌خشیووه‌.

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure