بەهۆی لافاوەکانی ئێران کۆبونەوەیەکی بەپەلە لەعێراق ئەنجامدرا

هەواڵ / عێراق :: 27/03/2019‌ :: 839‌ جار بینراوە
باس له‌ چۆڵكردنى ئه‌و ناوچانه‌ کرا كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌يه‌ لافاو بيانگرێته‌وه‌

دواڕۆژ، به‌غدا

بۆ رووبەڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و لافاوانه‌ى له‌ ئێرانه‌وه‌ دێن، شانه‌ى رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان لەعێراق، كۆبوونه‌وه‌يه‌كى نا ئاسايى و به‌په‌له‌ى ئه‌نجامدا.


به‌پێى به‌ياننامه‌يه‌كى شانه‌ى رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان، به‌سه‌رۆكايه‌تى محه‌مه‌د به‌در ناسر، بريكارى وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ كاروبارى ئاسايشى فيدراڵى و كازم سليمان بورهان به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگرى شارستانى و ژماره‌يه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌كانى به‌رگرى شارستانى و نوێنه‌ر و بريكارى وه‌زاره‌ته‌ په‌يوه‌نديداره‌كان، كۆبوونه‌وه‌يه‌كى به‌په‌له‌ و نائاسايى به‌سترا.

باس لەوەشکراوە: كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌پێناو دانانى پلانى شانه‌كه‌يه‌ بۆ گۆڕينى رێڕه‌وى ئه‌و لافاوه‌ی كه‌ لە ئێرانه‌وه‌ دێت، هه‌روه‌ها دوورخستنه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانييه‌تى له‌ناوچه‌ نيشته‌جێيه‌كان، له‌گه‌ڵ گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى پێويست بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى رێنمايى و به‌رچاوڕوونى بۆ هاووڵاتيان له‌كاتى كاره‌ساته‌كاندا.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: باس له‌ چۆڵكردنى ئه‌و ناوچانه‌ کرا كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌يه‌ لافاو بيانگرێته‌وه‌.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە