نرخى نه‌وت له‌ 68 دۆلار نزیكده‌بێته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 26/03/2019‌ :: 205‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


نرخه‌كانى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى ئه‌وروپادا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، بۆ دووه‌م رۆژ له‌دواى یه‌ك روو له‌به‌رزبوونه‌وه‌ بوو، ئه‌وه‌ش به‌هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له‌لایه‌ن ئۆپێك و هاوپه‌یمانه‌كانى بۆ هاوسه‌نگكردنى بازاڕه‌كان.


(كاتژمێر 4:00ى ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە) به‌كاتى هه‌ولێر نه‌وتى خاوى برێنت 73 سه‌نت به‌رزبووه‌وه‌و به‌رمیلێك به‌ 67.95 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

هاوكات نه‌وتى خاوى خۆرئاواى تێكساسیش دۆلارێك و  3 سه‌نت به‌رزبووه‌وەو به‌رمیلێك به‌ 59.85 دۆلار فرۆشرا.

به‌گشتى له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ نرخه‌كانى نه‌وت روو له‌هه‌ڵكشانه‌ و پێشبینى ده‌كرێت له‌چاره‌كى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا به‌رزبوونه‌وه‌كه‌ى بگاته‌ 30%، ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ش پاڵپشته‌ به‌ هه‌وڵه‌كانى رێكخراوى "ئۆپێك" و هاوپه‌یمانه‌كانى بۆ پاڵپشتیكردنى نرخه‌كانى نه‌وت و سه‌قامگیركردنى بازاڕه‌كان.


ئا: س. م 

پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure