وەزارەتی دارایی وادەی دابەشکردنی مووچەی راگەیاند

هەواڵ / کوردستان :: 26/03/2019‌ :: 67589‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ، ئاریان عەلی 
وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەوڵدایە دابەشكردنی مووچە پێشبخات و بڕیاردراوە هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی کانونی دووەمی 2019 دابەش بکرێت.

سەرچاوەیەكی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی و ئابووری كە ئاگاداری دابەشكردنی مووچەیە بۆ دواڕۆژ وتی: "وەزارەتی دارایی لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی دابەشكردنی مووچە پێشبخرێت و سەرجەم خەزێنەكانیش ئاگاداركراوەنەتەوە كە پێویستە لە چەند رۆژی داهاتوو وردبینی لیستەكان تەواو بكەن".

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشكرد: تاوەكو ئێستا رۆژی دابەشكردنی مووچە دیارینەكراوە، بەڵام هەفتەی داهاتوو دەستدەكرێت بە دابەشكردنی.

لەماوەی هەشت مانگی رابردوودا لە 5ی هەموو مانگێك دەستكراوە بە دابەشكردنی مووچە و تاوەكو 26ی مانگ كۆتایی بەدابەشكردنی مووچە هێنراوە، بەڵام مانگی رابردوو زووتر لەو وادەیە دابەشكردنی مووچە كۆتایی هات، بەهۆی پشووی نەورۆزەوە.

پ: رێباز



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure