بۆیەکەمجار عەبادی راستی رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر ئاشکرادەکات

هەواڵ / عێراق :: 25/03/2019‌ :: 6718‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق رایدەگەیەنێت: پێش رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017، هیچ رێککەوتنێک لە نێوان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و قاسم سلێمانیدا نەبووە بۆ کشانەوە لە کەرکوک.


عەبادی لە دیمانەیکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی دیجەلەی عێراقی دەڵێت: "بۆچونێک هەبوو پێیان وابوو ئێمە لەگەڵ کورد شەڕ دەکەین، بەڵام من دەموت ئەمە روونادات، راستە هەندێک حیزبی کوردی توندڕەو هەیە، بەڵام بڕوام وابوو پێشمەرگە شەڕمان لەگەڵ ناکەن، ئەوان سۆزی نیشتیمانیان هەیە و شەڕی سوپای عێراق ناکەن".

لەبارەی ئەوەی ئایا پێشمەرگە بەهۆی رێککەوتنێکی نێوان قاسم سلێمانی و یەکێتییەوە لەبەرەکانی جەنگ کشاوەوەتە، عەبادی روونیکردەوە: "ئەوە راست نییە و هیچ رێککەوتنێک نەبووە، ئەوەی کە بەدەستیش هات ئەوە نەبوو کە ئامانجمان بوو".

دەشڵێت: "لە ناو پێشمەرگە دوو بەرە هەبوو، لایەنێکیان هەماهەنگیان لەگەڵ ئێمە هەبوو و بەخیانەتکار ناودەبران، بەڵام ئەوان خیانەتکارنین، بەڵکو ئامانجیان ئەوەبوو خوێنی کەس نەڕێژرێت و نەکەونە شەڕێکی وێرانکەرەوە".

ئاماژە بەوەش دەکات: هەم لە ناو یەکێتی و هەم لە ناو پارتیش خەڵکی توندڕەو هەیە، باشە ئەی بۆ ئەوان شەڕیان نەکرد؟ ئەوە بەهۆی ئەوەوەبوو ئێمە پەیوەندییەکی تایبەتمان هەبوو لەگەڵ ئەو پێشمەرگانەی کە لە بەرەکانی جەنگ بوون.

ئا: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure