لەبارەی دەوامی سبەینێوە بڕیاردرا

هەواڵ / کوردستان :: 25/03/2019‌ :: 32094‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانى

دواڕۆژ، پشتیوان و سیروان و عەلی

پەروەردەی سلێمانی بڕیاریدا سبەینێ دەوامی ئاسایی لە قوتابخانە و خوێندنگەكان بەڕێوەبچێت، ئەوەش بەهۆی ئاسایی بوونەوەی کەشوهەواوە.


بەكر محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی (ئەمشەو دووشەممە 25ی ئازاری 2019) بەدواڕۆژی راگەیاند: سبەینێ كەشوهەوا ئاساییە و باران نییە، بۆیە دەوامی قوتابخانە و خوێندنگەكانیش وەك رۆژانی پێشوو ئاساییە.

بەهۆی بارینی بارانی زۆرەوە ئەمڕۆ لەبەشێك لە قوتابخانە و خوێندنگەكانی سلێمانی و دەوروبەری كرایە پشوو.

 

هاوکات شه‌هاب ئه‌حمه‌د، قایمقامى كه‌لار به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: بۆ سبه‌ینێ لە كه‌لار و گه‌رمیانیش ده‌وامى ئاساییە له‌ هه‌موو داموده‌زگاكانى سنوره‌كه‌ و هاووڵاتیان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هیچ مه‌ترسییه‌ك  نییه‌. 

وتیشى: "به‌پێى پێشبینیه‌كانى كه‌شوهه‌وا سبه‌ێنێ بۆ ئێواره‌كه‌ى شه‌پۆلێكى بارانبارین ناوچه‌كه‌ ده‌گرێته‌وه‌، بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكى نه‌خوازراو رێشوێنى پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ ئاماده‌باشیدان".

 

هاوکات  لە سنووری بەرێوبەرایەتی پەروەردەی هەڵەبجە بڕیاردرا هاوشێوەی بەڕێوبەرایەتییەکانی دیکە دەوام ئاسایی بێت.
پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure