بڕی ده‌ هه‌زار دۆلاری ساخته‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت

هەواڵ / کوردستان :: 26/03/2019‌ :: 433‌ جار بینراوە
دۆلار

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 


ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستی به‌سه‌ر بڕی 10هه‌زار و دۆلاری ساختەدا گرت و به‌ڕێوبه‌ری نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانیش ده‌ڵێت: دوو كه‌سیان له‌سه‌ر هێنانی ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ ده‌ستگیر كردووه‌. 


كه‌یوان تۆفیق، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌هیشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ ئاسایشی هه‌ولێر به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: له‌ سنووری حاجی ئۆمه‌ران دوو كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه‌ كه‌ بڕی 10 هه‌زار دۆلاری ساخته‌یان پێبووه‌و هه‌وڵیان داوه‌ بیهێننه‌ ناو هه‌رێمی كوردستان. 

وتیشی: یه‌كێك له‌وانه‌ی ده‌ستگیركراون به‌ ره‌گه‌ز ئێرانیه‌ و به‌ نیازبوون پاره‌كه‌ بێننه‌ ناو بازاڕی هه‌ولێر ساخی بكه‌نه‌وه‌. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: دۆسیه‌ی هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه‌ ره‌وانه‌ی به‌رده‌م دادگا كراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ دۆسیه‌كه‌ ده‌كرێت. 

پ:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure