نزیكه‌ى 37 هه‌زار گه‌شتیار سەردانی گه‌رمیانیان كردووه‌

هەواڵ / ئابوری :: 25/03/2019‌ :: 207‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن

گه‌شتوگوزارى گه‌رمیان ئاشكرایده‌كات: له‌ ماوه‌ى رۆژانى پشووى نه‌ورۆزدا نزیكه‌ى 37 هه‌زار گه‌شتیارى عێراقى و ئێرانى سەردانی سنوری گه‌رمیانیان كردووه‌ و رێژه‌كه‌ش به‌راورد به‌ ساڵانى پێشووتر زیادی کردووە.


پشتیوان عه‌بدولكه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گه‌شتوگوزارى گه‌رمیان (ئەمڕۆ دووشەممە 25ی ئازاری 2019) به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: ژماره‌ی گه‌شتیارانی ئه‌مساڵ به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ و ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌ هاووڵاتیانی باشور و ناوه‌ڕاستی عێراق و گەشتیاری ئێران كه‌ ژماره‌یان 36 هه‌زار و 648 گه‌شتیار بوون سەردانی سنورى گه‌رمیانیان کردووە.

وتیشى: "ئه‌و گه‌شتیارانه‌ له‌ ماوه‌ى 12 رۆژى رابردوودا هاتوونه‌ته‌ ناوچه‌كه‌، واتا له‌ رۆژانی پێش نه‌ورۆز و رۆژانی نه‌ورۆزیشدا گه‌شتیارێكی زۆر هاتوونه‌ته‌ گه‌رمیان، به‌ جۆرێك ئه‌و گه‌شتیارانه‌ دوو هه‌زاریان ئێرانى بوون و ئه‌وانى تر له‌ ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراقه‌وه‌ هاتبوون و 19 هه‌زاریان روویان له‌ شارى كه‌لار كردبوو". 

پشتیوان عه‌بدولكه‌ریم ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: هاتنی ئه‌و رێژه‌ زۆره‌ی گه‌شتیار له‌مساڵدا پاڵپشتییه‌كی باش ده‌بێت بۆ كه‌رتی گه‌شتیاری و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزرای هه‌رێم به‌رنامه‌ و پلانی تۆكمه‌تری داناوه‌ بۆ خزمه‌تكردنی گه‌شتیاران. 

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە