نرخى دراوه‌كان له‌ داخستنى بازاڕ.. دۆلار دابه‌زى

هەواڵ / ئابوری :: 25/03/2019‌ :: 315‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا، نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زى و به‌های تمه‌نى ئێران سه‌قامگیر و لیره‌ى توركیش به‌رزبوه‌وه‌.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیای په‌ی ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانی (ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 25ی ئازاری 2019) به‌ دواڕۆژی وت: "له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا لە سلێمانی، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 225 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا پێشنیوه‌ڕۆ له‌ کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 250 دینار".

 به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.250 دینار بوو.
- به‌كاتی داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە  120.225 دینار بوو.

به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.310.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.311.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.328.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌های لیره‌ی توركی: 100 دۆلار به‌ 560 لیره‌.
- دوێــنێ یه‌كشەممە: 100 دۆلار به‌ 567 لیره‌ بوو.


ئا: س.م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure