بۆ جاری پێنجەم پردێك لافاو رووخاندی

هەواڵ / کوردستان :: 25/03/2019‌ :: 559‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رێبین حەسەن


بەهۆی باران بارینی بەردەوام و بەخوڕەوە، بۆ جاری پێنجەم پردە تازەكەی پێنجوێن  (سلێمانی – پێنجوێن)  ئاو بردی و روخا، داوایەكیش ئاڕاستەی هاوڵاتیان و شۆفێران دەكرێت.


بەپێی راگەیاندراوێكی پۆلیسى هاتوچۆی پێنجوێن، كە وێنەیەكی بۆ دواڕۆژ، نێردراوە، هاتووە: "دوای ئەو شەپۆلی بارانبارینە بەخوڕەی بەیانی ئەمڕۆ هەرێمی كوردستانی گرتەوە، بەو هۆیەوە جارێكی دیكه‌، ئەو پردەی رێگا تازەكەی شاری سلێمانی بە قەزای پێنجوێنەوە دەبەستەوە و ماوەی نێوانیانی كەمكردبوەوە، بۆ جاری پێنجەم رووخاوە".

هاوكات داواش لەهاوڵاتیان و شۆفێران دەكرێت ئەوانەی لەسلێمانیەوە دێنە سنووری قەزای پێنجوێن و مەرزەكانی باشماخ و سەیرانبەن، پێویستە بەهەمان شێوەی رابردوو، رێگای قەزای سەیدسادق و گوندی شانەدەر بۆ گەیشتن بە پێنجوێن و بە پێچه‌وانەوەشەوە بەكاربهێنن.

پ: س.م 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە