هه‌رێم و توركیا و عێراق سێ به‌نداو له‌ سنوورى قه‌زاى مێرگه‌سۆر دروستده‌كه‌ن

هەواڵ / کوردستان :: 25/03/2019‌ :: 332‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ

ناونیشان و مانشێتى ژماره‌ى (ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 25ى ئازارى 2019)ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان. 

كوردستانى نوێ: 
- سه‌رخستنى پرۆسه‌ى دانوستاندن و گه‌یشتن به‌ رێكه‌وتن
- قوباد تاڵه‌بانى: سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا شانازییه‌كى گه‌وره‌یه‌ بۆ كورد
- هه‌سه‌ده‌، خه‌لافه‌تى داعشى كۆتایى پێهێنا
- به‌ ده‌نگى 2\3ى په‌رله‌مانتاران، پارێزگارى نه‌ینه‌وا و جێگره‌كانى لابران
- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى پاسپۆرتى هه‌ڵه‌بجه‌ كرایه‌وه‌

خه‌بات:
- حكومه‌تى كوردستان و توركیا و عێراق سێ به‌نداو له‌ سنوورى قه‌زاى مێرگه‌سۆر دروست ده‌كه‌ن
- پارتى و یه‌كێتى له‌ پیرمام كۆبوونه‌وه‌ .. بۆ كاركردنى هاوبه‌ش هه‌نگاوى باش نراون و كۆبوونه‌وه‌یه‌كى دیكه‌ ئه‌نجامده‌درێت
- مانگى داهاتوو مه‌سرور بارزانى بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ راده‌سپێردرێت
- پارتى له‌ موسڵ قورسایى هه‌یه‌ رۆڵیشى له‌ دانانى پارێزگارى نوێدا ده‌بێت
- گوته‌بێژى پارتى: راگه‌یاندنى حكومه‌تێكى به‌هێز ته‌نیا مه‌سه‌له‌ى كاته‌
- ژماره‌یه‌ك زه‌وى كارت له‌ هه‌ولێر تاپۆ ده‌كرێن
- بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئێله‌ك زه‌رده‌كان سوپا و پۆلیس چوونه‌ پاڵ یه‌كتر
- له‌ سنوورى شنگال شه‌ڕ له‌نێوان داعش و هێزێكى عێراقى روویدا .. دانیشتوانى گوندى سیبا عه‌ماش له‌ ترسى داعش شوێنه‌كانى خۆیان به‌جێهێشتووه‌
- یه‌كێتى ئه‌وروپا: هیچ نیازێكمان نییه‌ به‌رزاییه‌كانى جۆلان به‌ خاكى ئیسرائیل بناسێنین و هه‌ڵوێستمان به‌ نه‌گۆڕیى ده‌مێنێته‌وه‌

هه‌ولێر:
- مه‌سرور بارزانى هۆشدارى له‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش ده‌دات
- پارتى و یه‌كێتى دوا كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌ باره‌ى پشك و پۆسته‌كانى یه‌كێتى له‌ حكومه‌تى نوێ: به‌ره‌و سه‌رخستنى دانوستان و گه‌یشتن به‌ رێكه‌وتن، هه‌نگاوى باشمان ناوه‌
- سه‌ربارى هه‌ندێ رووداوى هاتووچۆ، پلانى ئه‌منى نه‌ورۆز سه‌ركه‌وتوو بوو
- پێشبینى ده‌كرێت له‌م ساڵدا دوو مووچه‌ى پاشه‌كه‌وتكراوى فه‌رمانبه‌ران خه‌رج بكرێت
- توركیا زه‌یتوونى عه‌فرینى كرده‌ موڵكى خۆى
- ره‌نگه‌ تێرێزا مه‌ى له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى دوربخرێته‌وه‌
- هاووڵاتیان له‌ئاست پاراستنى ژینگه‌ى كوردستان كه‌مته‌رخه‌من .. فڕێدانى نایلۆن و پاشماوه‌ى پلاستیكى زیانى سه‌دان ساڵى ده‌بێت بۆ ژینگه‌
- له‌ ماوه‌ى 8 رۆژدا زیاتر له‌ 15 هه‌زار گه‌شتیارى ئێرانى هاتوونه‌ته‌ كوردستان .. رۆژانه‌ زیاتر له‌ دوو هه‌زار گه‌شتیارى ئێرانى دێنه‌ هه‌رێمى كوردستان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure