ئاوات بۆكانی ئازادکرا

هەواڵ / کوردستانی :: 25/03/2019‌ :: 5528‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، کۆیە 

(ئەمڕۆ دووشەممە) دوای بیست ڕۆژ دەستبەرکردن، ھونەرمەندی میلـلی ئاوات بۆکانی بەکەفالەت ئازادکرا. 


عه‌لی عه‌بدوڵڵا بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە بەدواڕۆژی ڕاگەیاند: بە بڕیاری دادوەری دادگای کۆیە ئەمڕۆ ھونەرمەندی میلـلی ئاوات بۆکانی بەکەفالەت ئازادکرا، بەڵام دۆسیەکەی بەکراوەیی ماوەتەوەو ڕێکارە یاساییەکان بەردەوام دەبێت.

ئاوات بۆکانی ھونەرمەندی میلـلی لە شەوی 9ی کانوونی دووەمی 2019 لە چنارۆکی گەشتیاری لە سنوری قەزای کۆیە، بەھۆی شەڕو بریندارکردنی دوو ھاوڕێی  بە گولـلە، بە ماددەی (٤٠٥-٣١) لە یاسای سزادانی عێڕاقی، فەرمانی گرتن بۆ هونه‌رمه‌ندی ناوبراو دەرچوو.

دواتر لە 5ی ئازاری 2019 ئاوات بۆكانی خۆی ڕادەستی ھێزەکانی پۆلیسی قەزای کۆیە کرد.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure