داهاتی گەشتیاری سلێمانی لە جەژنی نەورۆزدا چەند ملیۆن دۆلار بووە؟

هەواڵ / ئابوری :: 25/03/2019‌ :: 464‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە 125 هەزار گەشتیار روویان لە پارێزگای سلێمانی كردووە و داهاتیشیان نزیكەی 12 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار بووە.


ئارام شوانی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی ئەمڕۆ 25ی ئازاری 2019 بەدواڕۆژی راگەیاند: تا ئەمڕۆ كە دەبێتە كۆتا رۆژی هاتنی گەشتیاران بۆ سلێمانی، ژمارەی گەشتیاران گەیشتووەتە 125 هەزار، لەكاتێكدا جەژنی نەورۆزی ساڵی رابردوو 100 هەزار گەشتیار هاتن.

ناوبراو روونیكردەوە: ئەگەر هەر گەشتیارێك 100 دۆلاری خەرج کردبێت، ئەوا لە هەفتەیەكدا نزیكەی 12 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار هاتووەتە نێو بازاڕەكانی پارێزگای سلێمانی.

بەوتەی شوانی: زیادبوونی گەشتیاران دوو هۆكاربوون، یەكەم سازكردنی دیداری گەشتیاری لەمانگی رابردوو ۲۰۰ كۆمپانیایان بانگهێشت كردبوو لەوەش ۱۰٥ كۆمپانیایان ئامادەییان بۆ كاركردن لەگەڵیان نیشاندابوو، دووەمیش لابردنی رسومات بووە لەسەر گەشتیارانی ئێرانی بووە لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی كوردستان، هەر بۆیەشەوە ساڵی رابردوو نزیكەی هەزار گەشتیاری ئێرانی روویان لە هەرێمی كوردستان كردبوو، بەڵام ئەمساڵ تائێستا ۱۰ هەزار گەشتیاری تێپەڕاندووە.
  
پ: س.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە