لافاو لەزۆربه‌ی پارێزگاكانی ئێران روویدا

هەواڵ / جیهان :: 25/03/2019‌ :: 2467‌ جار بینراوە
دیمەنێکی لافاوەکە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

سه‌رۆكی رێكخراوه‌ی كه‌شناسی ئێران بڵاویده‌كاته‌وه‌: لە زۆربه‌ی پاریزگا، شار و شارۆچكه‌ و گونده‌كانی باكور، ناوەند و باشوری رۆژهەڵاتی ئێران، لافاو روویداوە.


سه‌حه‌ر تاجبه‌خش، سه‌رۆكی رێكخراوه‌ی كه‌شناسی ئێران، رایده‌گه‌یه‌نێت:  له‌ كاتێكدا لافاو له‌ پارێزگاکانی گوڵستان، خوراسان، مازه‌نده‌ران وه‌ستاوه‌ته‌وه‌، بەڵام ئه‌و شه‌پۆله‌ بارانه‌ رووی له‌ پارێزگاكانی، فارس، لورستان، بوشه‌هر، كۆهكیلویه‌ و بۆیر ئه‌حمه‌د، كرماشان و شاره‌ رۆژهه‌ڵاتییه‌كانی ئێران كردوه‌.

به‌ وته‌ی تاجبه‌خش: له‌ ئێستادا بارودۆخی 10 پارێزگای ئێران زۆر ناله‌بارە، به‌ تایبه‌ت  شاری شیراز، شار و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری  له‌ پارێزگای فارس و شاری خوره‌م ئابادی ناوه‌ندی پارێزگای لورستان و شار و شارۆچكه‌كانی ده‌وروبه‌ری.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌: كه‌ به‌هۆی لافاوه‌وه‌ لانیكه‌م 11 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و تاوه‌كوو ئێستاش 10 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ پارێزگای گوڵستان داڕووخاون.

سه‌رۆكی كه‌شناسی ئێران هه‌روه‌ها  هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت: "بۆ رۆژانی سێشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌، ئه‌و شه‌پۆله‌ روو له‌ پارێزگاكانی خوزستان، كرماشان، ئیلام، سنه‌ و ورمێ ده‌كات.


پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure