ڤیدیۆ: له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌ولێر لافاو دروستبوو

هەواڵ / کوردستان :: 25/03/2019‌ :: 225‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

له‌ چه‌ند شوێنكى باشور و رۆژهه‌ڵاتى هه‌ولێر به‌هۆى زۆرى بارانبارینه‌وه‌ لافاو دروستبوو، به‌ڵام به‌رپرسى ژوورى فریاكه‌وتنى به‌رگرى شارستانى هه‌ولێر ده‌ڵێت: "لافاو هیچ زیانێكى ماددى و گیانى نه‌بووه‌".


به‌هۆى زۆرى بارانبارینى شه‌وى رابردوو، له‌ ناوچه‌كانى باشور و رۆژهه‌ڵاتى هه‌ولێر و گه‌ڕه‌کەكانى گڵكه‌ند، ته‌یراوه‌، شۆڕش، مامزاوه‌، ئاوێنه‌ى شار و ئاڵان ستى هه‌ولێر لافاو دروستبووه‌.

کافى عه‌بدولقادر، به‌رپرسى ژوورى فریاكه‌وتنى به‌رگرى شارستانى هه‌ولێر به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌چه‌ندین شوێنى هه‌ولێر ئاوێكى زۆر به‌رزبۆته‌وه‌، به‌ڵام زۆربه‌ى شوێنه‌كان ده‌كه‌ونه‌ ده‌ره‌وه‌ى هه‌ولێر.

وتیشى: "له‌دوێنى شه‌وه‌وە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى به‌سه‌رجه‌م بنه‌كه‌كانى خراونه‌ته‌ حاڵه‌تى ئاده‌باشییه‌وه‌، به‌ڵام تائێستا لافاوه‌كه‌ هیچ زیانێكى ماددى و گیانى نه‌بووه‌".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: له‌به‌یانى زوەوه‌ تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى له‌گه‌ڵ شاره‌وانییه‌كانى هه‌ولێر مه‌نهۆڵه‌كانیان كردۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئاوه‌كه‌ به‌زوویى بڕوات و كێشه‌ بۆ هاووڵاتیان دروستنه‌كات.

هاوكات بژار ئه‌كره‌م، به‌رپرسى به‌شى پێشبینییه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بوومەله‌رزه‌زانى هه‌رێم به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: (ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 25ى ئازار)، ئه‌گه‌رى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاو له‌ ناوچه‌كانى باشورى هه‌ولێر به‌تایبه‌تى له‌ ناحیه‌كانى گوێر و دیبەگه‌ و قه‌زاى مه‌خمور هه‌یه‌.

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure