لەبارەی بارانبارینی بەلێزمەوە کەشناسی هاتەدەنگ

هەواڵ / کوردستان :: 25/03/2019‌ :: 3060‌ جار بینراوە
لۆگۆی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كه‌شناسى و بوومەله‌رزه‌زانى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: پاشنیوه‌ڕۆى (سبه‌ى سێشه‌ممه‌ 26ی ئازاری 2019) بارانى به‌لێزمه‌ له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌ولێر و سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌بارێت، ده‌شڵێت: "ئه‌و شه‌پۆلى بارانبارینه‌ تاوه‌كو سه‌ره‌تاى مانگى نیسان به‌رده‌وامده‌بێت".


فازڵ ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كه‌شناسى و بووله‌رزه‌زانى هه‌رێم به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: دواى بارانبارینى به‌خوڕ و  به‌لێزمه‌ى شه‌وى رابردو و به‌یانى ئه‌مڕۆ، له‌ئێستاوه‌ تاوه‌كو سبه‌ى به‌یانى كه‌شوهه‌وا ئاسایى ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام دواتر له‌چه‌ند ناوچه‌كى هه‌رێم بارانى به‌لێزمه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌".

وتیشى: "له‌ سنوورى قه‌زاى ئامێدى و سنوورى ناوچه‌ شاخاوییه‌كانى دهۆك و له‌ سنوورى قه‌زاى شه‌قڵاوه‌ تاوه‌كو حاجى ئۆمه‌ران له‌ سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر بارانى به‌لێزمه‌ ده‌بارێت، هه‌روه‌ها له‌ سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیدارى راپه‌ڕین پێشبینیده‌كرێت بارانى به‌لێزمه‌ ببارێت، بۆیه‌ پێویسته‌ هۆشدارییه‌كانمان بۆ شاره‌وانى و به‌رگرى شارستانى پارێزگاكان له‌به‌رچاو بگیرێت".

له‌باره‌ى كۆتاییهاتنى ئه‌و شه‌پۆلى بارانبارینه‌، فازڵ ئیبراهیم وتى: "ئه‌و شه‌پۆلى بارانبارینه‌ تاوه‌كو سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو كاریگه‌رییه‌كانى به‌شێوه‌یه‌كى مامناوه‌ند و پچڕپچڕ ده‌مێنێته‌وه‌، به‌ڵام پێشبینى ناكرێت لافاو دروستببێته‌وه‌".

به‌پێى ئه‌و خشته‌یه‌ى له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى هه‌رێم به‌ دواڕۆژ دراوه‌، له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ى هه‌رێم جیاوازى بارانبارینى ئه‌مساڵ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵى رابردوو گه‌یشتوەته‌وه‌ زیاتر له‌ 600 ملیمه‌تر.

بڕ و رێژه‌ى بارانبارینى ئه‌مساڵ و ساڵى رابردوو له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانى هه‌رێم:



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure