دەوامی خوێندن لەپێنجوێن راگیرا

هەواڵ / کوردستان :: 25/03/2019‌ :: 104‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رێبین حەسەن

بەهۆی بەردەوامی تەرزە و بارانبارینەوە دەوامی دوانیوەڕوانی خوێندنگەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن راگیرا.

بارام محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی پێنجوێن، بەدواڕۆژی راگەیاند: بەهۆی نالەباری كەشوهەوا و ئەو باران و تەرزە بارینەی كە لەبەیانی ئەمڕۆوە سنوورەكەمانی گرۆتەوە لەپێناوی پاراستنی گیانی مامۆستایان و خوێندكاران، بڕیاماندا كە دەوامی دوانیوەڕۆانی سەرجەم قوتابخانە بنەڕەتییەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن رابگرین.

وتیشی: "تەنیا دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ كراوەتە پشوو، بۆ سبەینێش جارێ نازانین و چاوەڕێی راپۆرتی كەشناسی دەكەین".

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure