تیمەكانی رێگەوبانی سلێمانی خرانە دواپلەی ئامادەباشییەوە

هەواڵ / کوردستان :: 25/03/2019‌ :: 403‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

(ئەمڕۆ 25ی ئازاری 2019) بەڕێوەبەرایەتی رێگەوبان و نیشتەجێكردنی سلێمانی تیمەكانیان خستۆتە حاڵەتی دواپلەی ئامادەباشییەوە.


ئەندازیار ئیبراهیم عەزیز، بەڕێوەبەری گشتی رێگەوبان و ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی سلێمانی بەدواڕۆژی راگەیاند: بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی كوردستانی گرتۆتەوە، تیمەكانیان لە سەرجەم ناوچەكان خستۆتە پلەی (جیم)، واتە ئامادەباشی زۆر تەواو.

ناوبراو وتی: "ئێستا چاوەڕێی گەیشتنی هەواڵین بۆ ئەوەی تیمەكانمان بكەونە كاركردن ئەگەر مەترسی لەسەر شوێنێك دروستبوو، بتوانن فریاگوزاری خێرایان پێبگەیەنین، بۆ نموونە ئەگەر پردێك رووخابێت یان بەهۆی لافاوەوە گیرابێت و ئاوەكە بڕواتە زەوی و زاری خەڵكەوە، بتوانین هاوكاری خەڵك بكەین".

لەدوێنێ شەوەوە (یەكشەممە لەسەر دووشەممە) شەپۆلێكی چڕی بارانبارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و عێراقی گرتۆتەوە و لەهەندێك جێگە مەترسی دروستبوونی لافاو هەیە و لایەنە پەیوەندیدارەكان لەئامادەباشیدان.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure