دواین ئاماره‌كانى رێژەی باران و دۆخی بەنداوەکانی کەرکوک

هەواڵ / کوردستان :: 25/03/2019‌ :: 340‌ جار بینراوە
وێنه‌یه‌ك له‌ چه‌مى په‌نجا عه‌لى كه‌ ده‌كه‌وێته‌ گه‌ڕه‌كى په‌نجا عه‌لى له‌ كه‌ركوك

دواڕۆژ، عیماد جەباری

دواڕۆژ لەبەدواداچونەکانیدا دواین زانیاری لەبارەی رێژەی بارانبارین و دۆخی بەنداوەکانی کەرکوک ده‌خاته‌ڕوو كه‌ ئاماره‌كانى لە فەرمانگەکانی شارستانى وه‌رگیراون و به‌مشێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌ن:


رێژەی بارانبارین لە 24 کاتژمێری رابردوودا لەسنوری پارێزگای کەرکوک بەمشێوەیە بووە:

*سەنتەری کەرکوک 20 ملم
* قەزای حەویجە 94 ملم
* ناحیەی لەیلان 10 ملم
* ناحیەی قەرەهەنجیر 13 ملم
*ناحیەی زاب 107 ملم
*ناحیەی پردێ 66 ملم
*ناحیەی عەباسی 138 ملم
*قەزای داقوق 9 ملم
*ناحیەی تازەخورماتو  15 ملم
*قەزای دوبز 65 ملم
*ناحیەی شوان 31 ملم

دواین زانیاری لەبارەی دۆخی بەنداوەکانی سنوری پارێزگای کەرکوک بۆ رۆژی 25ی ئازاری 2019 به‌مشێوه‌یه‌یه‌:
* بەنداوی شیرین لەناحیەی لەیلان/ توانای عەمبارکردن 1.750.000 بەتەواوەتی پڕبووە.
* بەنداوی پەڵکانە لەناحیەی لەیلان/ توانای عەمبارکردن 1.750.000 بەتەواوەتی پڕبووە.
*بەنداوی خاسەچای لەناحیەی قەرەهەنجیر/ توانای عەمبارکردن 82 ملیۆن مەترسێجا / لەئێستادا بڕی 64.700.000 مەترسێجا ئاوی تێدایە.
*بەنداوی دوبز لەقەزای دوبز/ توانای عەمبارکردنی ئاوی 66 ملیۆن مەترسێجایە.

پێشتر شه‌هاب حه‌كیم، بەڕێوەبەری سەرچاوە ئاوییەکانی کەرکوک به‌ دواڕۆژى راگه‌یاندبوو: "تاوەکو (دوێنێ یەکشەممە 24ی ئازار) رێژەی بارانبارین لەمساڵدا تەنیا لەسەنتەری کەرکوک 360 ملم باریوە،  تەنیا لەسنوری قەزای دوبز کە بەرزترین پلەیە دەگاتە 600 ملم".

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: کە تەواوی بەنداوەکان پڕبوون و بەشێکیان لەپڕبوندان.

پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure