ده‌وامى دوو وه‌زاره‌ت زیادكرا

هەواڵ / کوردستان :: 25/03/2019‌ :: 36771‌ جار بینراوە
لە 1ی نیسانەوە جێبەجێدەکرێت

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

به‌ڕیوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌هۆى نه‌مانى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ ده‌وامى سه‌رجه‌م مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ ئاساییده‌كرێته‌وه‌ و رۆژی ئۆفەکانیان هه‌ڵگیراوه‌، هاوكات له‌ 1ى نیسانه‌وه‌ گۆڕانكارى له‌ ده‌وامى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ده‌كرێت.


به‌هۆى قه‌یرانى دارایى و پاشه‌كه‌وتى مووچه‌، ده‌وامى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ و خوێندنى باڵا كه‌مكرایه‌وه‌، به‌ڵام دواى هه‌ڵگرتنى پاشه‌كه‌وت ده‌وامى هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كه‌ زیادكراوه‌.

به‌شدار عه‌بدولخالق، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى هه‌ولێر له‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: بەهۆی لابردنی پاشەکەوتی مووچەوه‌، مۆڵەتی هەفتانەی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى په‌روه‌رده‌ هه‌ڵگیراوه‌ و پێویسته‌ سه‌رجه‌م مامۆستایان له‌ هه‌فته‌یه‌كدا شه‌ش رۆژ ده‌وام بكه‌ن.

وتیشى: "كاتژمێرێك ده‌وامى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌ده‌ و په‌روه‌رده‌ى پارێزگا و قه‌زاكان زیادكراوه‌".

ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: بڕیارى گۆڕانكارى له‌ ده‌وامى په‌روه‌رده‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه‌ ده‌رچووه‌ و له‌ مڕۆوه‌ كارى پێده‌كرێت.

هاوكات ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا رۆژ و كاته‌كانى ده‌وامى فه‌رمانبه‌رانى درێژكردۆته‌وه‌.

به‌پێى بڕیاره‌كه‌ له‌ 1ى نیسانى 2019، ده‌وامى فه‌رمانبه‌رانى خوێندنى باڵا بۆ پێنج رۆژ له‌ هه‌فته‌یه‌ك زیادكراوه‌، هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌ى كاتژمێرێك ده‌وامى فه‌رمانبه‌ران زیادكراوه‌.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure