لە پارێزگای هەڵەبجە دەوام راگیرا

هەواڵ / کوردستان :: 25/03/2019‌ :: 4848‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عەلی حەمەسەعید

 

بەهۆی خراپی کەشوهەوا و مەترسی روودانی لافاو، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە بڕیاریدا دەوامی خوێندن لەبەشێک ناوەندەکانی خوێندن رابگیرێت.

 

ئاراس محەمەد، سەرپەرشتیاری یەکەمی پەروەردەیی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە بە دواڕۆژی راگەیاند: لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و روونەدانی هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بڕیارماندا کە دەوام لە قۆناغی باخچەی ساوایان و 1 تا 6ی سەرەتایی لەناوەندەکانی خوێندن رابگرین".

 

ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو قوتابخانە و خوێندنگایانەی ئێستا لە دەوامدان بەڕێوەبەر و مامۆستایان سەرپشکن لە ڕاگرتنی دەوام و ناردنەوەی خوێندکاران، بەڵام دەوامی دوانیوەڕوان بۆ ئەو قۆناغانە نییە.

 

هەر ئەمڕۆش تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەڵەبجە خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

 

پ: رێباز



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure