لەقەزایەكی هەرێم دەوام راگیرا

هەواڵ / کوردستان :: 25/03/2019‌ :: 196‌ جار بینراوە
وێنە: ئەرشیف

دواڕۆژ، عەلی حەمە سەعید


بەهۆی مەترسی روودانی لافاو لە سنورەكەدا، قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق بڕیاری ڕاگرتنی دەوامی خوێندنگە و قوتابخانەكانی سنوری گوند و ناحیەكانی راگەیاند.

 

دیاری ڕەفیق، قایمقامی قەزای سەیدسادق بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: بەهۆی مەترسی ڕوودانی لافاو بریاریانداوە دەوامی خوێندنگە و قوتابخانەكانی سنوری گوند و ناحیەكانی قەزای سیدسادق ڕابگرن.

 

ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو هاووڵاتییانەی دانیشتووی نزیك چەمی چەقانن، داوایان لێدەكەین كە لە حاڵەتی ڕوودانی لافاو و هاتنەناوەی ئاو بۆ ماڵەكانیان پەیوەندی بە تیمەكانەوە بكەن كە سەرجەمیان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بە تایبەت تیمەكانی شارەوانی و بەرگری شارستانی.

 

قایمقامی قەزای سەیدسادق ئەوەشی خستەڕوو: دەوام لەسەرجەم دامودەزگا و فەرمانگە حكومییەكانی دیكە ئاساییە، تەنها لە ناوەندەكانی خوێندن بڕیاری ڕاگرتنی دەوامیان داوە تا ئەو كاتەی كەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.

 

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە