یه‌كه‌م قوربانى لافاوه‌كه‌ راگه‌یه‌نرا

هەواڵ / عێراق :: 25/03/2019‌ :: 13994‌ جار بینراوە
لافاو

دواڕۆژ

به‌هۆى ئه‌و شه‌پۆلى بارانبارینه‌ى كه‌ عێراقى گرتووەته‌وه‌ له‌ زۆربه‌ى پارێزگاكان لافاو دروستبووه‌، به‌وهۆیەوە كچێك گیانى له‌ده‌ستداوه‌.


ماوه‌ى دوو ڕۆژه‌ شه‌پۆلێكى بارانبارینى به‌خوڕ به‌شێكى زۆر له‌ پارێزگاكانى عێراق-ى گرتووه‌ته‌وه‌ و لافاو له‌ به‌شێكى زۆر له‌ ناوچه‌كان دروستبووه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ شانه‌ى قه‌یرانه‌كان كه‌ سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق-ه‌ ، بارى نائاسایی له‌ پارێزگاكانى: دیاله‌، واست، كه‌ركوك، به‌غدا و ناوچه‌كانى باشورى عێراق راگەیاندووە.

هاوكات سەرچاوەکانی هەواڵ ئاشکرایانکرد "به‌هۆى دروستبوونى لافاو و داڕوخانى ماڵه‌كه‌یانه‌وه‌ (ئێوارەی دوێنێ دووشه‌ممه‌ 24ى ئازار)، له‌ پارێزگاى واست كچێك گیانى له‌ده‌ستداوه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ بارى نائاسایى له‌و پارێزگایه‌ راگه‌یه‌نراوه‌ و ده‌وامى رەسمى فه‌رمانگەکان راگیراوه‌".

ماوه‌ى دوو ڕۆژه‌ شه‌پۆلێكى بارانبارین رووى له‌ عێراق كردوه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى عێراق-یش رایگه‌یاندووه‌: شه‌پۆله‌كه‌ ماوه‌ى 10 ڕۆژ به‌رده‌وامده‌بێت، مه‌ترسى لافاو له‌زۆربه‌ى پارێزگاكان هه‌یه‌.

ئا: ئاهه‌نگ حسێن









  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە