به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوى دوكان هۆشداریده‌دات

هەواڵ / ئابوری :: 25/03/2019‌ :: 15115‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوى دوكان ئاشكراى ده‌كات: له‌ ئێستادا به‌نداوه‌كه‌ دوو مه‌ترى ماوه‌ى پڕبێت و له‌ ره‌حه‌تى سه‌ر رێژبوونه‌وه‌ (spilway ) بڕوات، داواش له‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ نزیک زێی دوكان كه‌پر و خانوویان دروستكردوه‌ تا مانگى ئایار ئاگادارى شتومه‌کەكانیان بن، له‌ئه‌گه‌ری زیادبوونى ئاو و پڕبوونى به‌نداوه‌كه‌.


محه‌مه‌د تایه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوى دوكان، به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: به‌هۆى ئه‌و شه‌پۆله‌ بارانه‌ى كه‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌گرێته‌وه‌، وه‌ك به‌نداوى دوكان له‌ ئاماده‌باشیدان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك و چاودێرى دۆخه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

راشیگه‌یاند: به‌نداوه‌كه‌ زیاتر له‌ دوو مه‌ترى ماوه‌ پڕبێت و ره‌نگه‌ له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا بگاتە حاڵه‌تى  سه‌ر رێژبوون و له‌ ره‌حه‌تیه‌وه‌ ئاو بڕوات، له‌ ساڵانى رابردووشدا ئه‌و حاڵه‌ته‌مان بینیوه‌وه‌ و ئه‌وه‌ش شتێكى ئاساییه‌ و هیچ مه‌ترسى نیه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوى دوكان، هۆشداریدا به‌و كه‌سانه‌ى کە له‌ نزیک زێی دوكان تا دبس خانوو یان كه‌پرى گه‌شتیاریان دروستكردوه‌ کە تا سه‌ره‌تاى مانگى ئایار ئاگادارى كه‌لوپه‌له‌كانیان بن.

به‌نداوى دوكان ساڵى 1956 ده‌ست به‌دروستكردنى كراوه‌، ساڵى 1958 ته‌واو بوو، تا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 24ى ئازار 6.402 ملیار مه‌تر سێجا ئاوى تێدا كۆبوه‌ته‌وه‌ و له‌ چركه‌یه‌كدا 460 متر سێجا ئاو دێته‌ به‌نداوه‌كه‌وه‌.

ئا: س.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure