بەهۆی لافاوەوە لەم ناوچەیە پشوو راگەیەنرا

هەواڵ / کوردستان :: 24/03/2019‌ :: 12173‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حەسەن

(ئەمشەو 24ی ئازاری 2019) قایمقامی کەلار رایگەیاند کە سبەی لە خوێندنگەکانی چەند ناوچەیەکی گەرمیان دەکرێتە پشوو.

شەهاب ئەحمەد، قایمقامی کەلار بە دواڕۆژی راگەیاند: کە بە راوێژ لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بڕیاری پشووەکە دراوە.

وتیشی: "پشووەکە تەنیا خوێندنگەکانی ناوچەکانی دەرەوەی شار لە ئیدارەی گەرمیان دەگرێتەوە و بەهۆی مەترسی لافاوەوەیە".

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure