دراوى كاغه‌ز به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت

هەواڵ / ئابوری :: 24/03/2019‌ :: 391‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى تیسلا جه‌ختده‌كاته‌وه‌: دراوى كاغه‌زى رووه‌و نه‌مان ده‌چێت و دراوى ئه‌لیكترۆنى جێگه‌ى ده‌گرێته‌وه‌ و زۆر باشتریشه‌ بۆ دیاریكردن و گواستنه‌وه‌ى به‌ها بەراورد به‌ دراوى كاغه‌ز.


له‌ راپۆرتێكدا كه‌ ماڵپەڕی "make it" بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ ئیلور ماسك، ملیاردێر و به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى تیسلا ده‌ڵێت: "ته‌كنەلۆژیاى پشت بیتكوین زۆر باشه‌ و دراوى (ئیسریۆم)یش چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كى گرنگى هه‌یه‌".

رونیشیكردوه‌ته‌وه‌: تیسلا مامه‌ڵه‌ به‌ دراوى ئه‌لیكترۆنیه‌وه‌ ناكات، به‌هۆى ئه‌وه‌ى بۆ داهاتى كۆمپانیاكه‌یان باش نیه‌، هه‌روه‌ها دروستكردنى دراوى ئه‌لیكترۆنى كاتێكى زۆر كاركردنى له‌سه‌ر كۆمپیۆته‌ر ده‌وێت، ئه‌وه‌ش وزه‌یه‌كى زۆرى كاره‌باى ده‌وێت.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌: لایه‌نێكى نەرێنی دراوى ئه‌لیكترۆنى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ رووى ژمێریارییه‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌یه‌ كاره‌بایه‌كى زۆر به‌كاربهێنیت، ئێستاش حه‌ز ناكه‌ین ئه‌و كاره‌ بكه‌ین.

هاوكات جاك دوریس، دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى تویته‌ر له‌ لێدوانێكدا ده‌ڵێت: له‌ كۆتاییدا جیهان و ئینته‌رنێت یه‌ك دراویان ده‌بێت، به‌بۆچوونى ئه‌ویش ئه‌و دراوه‌ بیتكوین ده‌بێت، پێشبینى ئه‌وه‌شیكردوه‌ له‌ 10 ساڵى داهاتوودا ئه‌وه‌ رووبدات، ره‌نگه‌ زووتریش.


ئا: س.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure