كێ ده‌بێته‌ یه‌كه‌م "ترلیۆنێر" له‌ جیهاندا؟

هەواڵ / ئابوری :: 24/03/2019‌ :: 544‌ جار بینراوە

داواڕۆژ

پێشبینیده‌كرێت تا ساڵى 2040 یه‌كێك له‌ سێ كه‌سایه‌تى به‌ناوبانگى جیهان، نازناوى یه‌كه‌م "تریلیۆنێر" به‌ده‌ست بهێنێت. 


رۆژنامه‌ى ده‌یلى سه‌ندەى بریتانى له‌ راپۆرتێكدا ئاشكرایكردوه‌: سێ كه‌سایه‌تى كه‌ بریتین له‌ جیف بیزون، ریتچارد برانسون و وایلون ماسك، كێبڕكێ ده‌كه‌ن له‌ كۆكردنه‌وه‌ى سامان بۆ ئه‌وه‌ى نازناوى یه‌كه‌م "تریلیۆنێر"ى جیهان به‌ده‌ست بهێنن، سامانه‌كه‌شیان له‌ كێبڕكێی بوارى پیشه‌سازى گه‌ردونى و دۆزینه‌وه‌ و داهێنانه‌ گه‌ردوونییه‌كاندا كه‌ڵه‌كه‌ ده‌بێت.

به‌وته‌ى رۆژنامه‌كه‌: ده‌رهێنان و دۆزینه‌وه‌ى كانزاى جۆراوجۆر له‌ هه‌ساره‌كانى دیكه‌ و نیشته‌جێكردنى مرۆڤ له‌سه‌ر هه‌ساره‌كان، ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى گه‌وره‌ى ده‌رامه‌ت و داهات بۆ ئه‌وان، ئێستا هه‌رسێكیان له‌بوارى پیشه‌سازیی گه‌ردونى كارده‌كه‌ن و سامانه‌كانیشیان له‌سه‌روو ده‌یان ملیار دۆلاره‌وه‌یه‌.

ئه‌و سێ كه‌سایه‌تییه‌ بریتین له‌ جیف بیزون، دامه‌زرێنه‌رى كۆمپانیاى ئه‌مازۆن، ریتچارد برادسۆن، دامه‌زرێنه‌رى كۆمپانیاى فیرجن گالاكتیكى بریتانى و ئیلۆن ماسك، دامه‌زرێنه‌رى كۆمپانیاى تیسلا.

 

ئا: س.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure