داوادەکرێت خانمێک بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندیدبکرێت

هەواڵ / جیهان :: 25/03/2019‌ :: 187‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

نزیكه‌ى 20 هه‌زار كه‌س له‌ دوو داخوازیدا كه‌ واژۆیان كردووه‌، داواده‌كه‌ن خه‌ڵاتى نۆبڵی ئاشتی ببه‌خشرێت به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى نیوزیله‌ندا خاتوو (جاسیندا ئه‌ردیرن) سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێست و كرده‌وه‌كانى به‌رامبه‌ر ئه‌و دوو هێرشه‌ چه‌كدارییه‌ى كه‌ له‌ وڵاتەکەی كرانه‌ سه‌ر دوو مزگه‌وت.


جاسیندا دواى ئه‌و رووداوه‌ خوێناوییه‌ هاوسۆزییه‌كى گه‌وره‌ و شایسته‌ى ده‌ربڕى به‌رامبه‌ر قوربانییانى ئه‌و دوو هێرشه‌ و خێزانه‌كانیان و ده‌ستبه‌جێ حكومه‌تى نیوزله‌ندا هه‌ڵگرتنى چه‌كى نیمچه‌ ئۆتۆماتیكى قه‌ده‌غه‌ كرد.

سه‌رۆك وه‌زیرانى نیوزله‌ندا نیازیشى وایه‌ نه‌خشه‌یه‌كى نوێ دابنێت سه‌باره‌ت به‌ كڕین و فرۆشتنى چه‌ك له‌و وڵاته‌دا.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure