پۆلیسی سلێمانی دانپێدانانی تۆمەتبارێك بڵاودەكاتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 24/03/2019‌ :: 784‌ جار بینراوە
ئۆتۆمبێله‌ دزراوه‌كه‌

دواڕۆژ

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارانی دزینی ئۆتۆمبیلی گەشتیارێكی راگەیاند.


نەقیب سەركەوت ئەحمەد، به‌ڕێوه‌به‌رى راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی سلێمانی (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 24ى ئازارى 2019) رایگەیاند: هێزەكانیان توانیویانە لە ماوەیەكی كورتدا دەستبگرن بەسەر ئۆتومبیلەكەدا و دوو تۆمەتباریش دەستگیربكەن و ئۆتۆمبیلەكەش بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى بگەڕێننەوە.

رووداوه‌كه‌ رۆژى نه‌ورۆز 21ى ئازار له‌ گه‌ڕه‌كى سه‌رچنار روویداوه‌.

گه‌شتیاره‌كه‌ پێشتر بەبۆنەی جەژنی نەورۆزه‌وە رووی لە سلێمانی كردبوو.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure