چواره‌م چالاكوانى كورد به‌هۆی مانگرتنه‌وه‌ له‌ زیندان گیانی له‌ده‌ستدا

هەواڵ / کوردستان :: 24/03/2019‌ :: 163‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، دهۆك

به‌هۆی مانگرتنه‌وه‌ زه‌هرا ساغنام چالاكوانی كورد له‌ زیندانی ئه‌رزه‌رۆم له‌ باكوری كوردستان گیانی له‌ده‌ستدا.


مۆزه‌یه‌ن گۆنه‌یش، نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) ‌له‌ هه‌ولێر (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 24ى ئازارى 2019)  بۆ دواڕۆژ وتی: "ئه‌مڕۆ چالاكوانی كورد زه‌هرا ساغنام له‌ زیندانی ئه‌رزه‌رۆم به‌هۆی مانگرتنه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا كه‌ ده‌بێته‌ چواره‌م كورد به‌هۆی مانگرتنه‌وه‌ دژی گۆشه‌گیرى سه‌ر عه‌بدوڵا ئوجه‌لان رێبه‌رى زیندانیكرداوى په‌كه‌كه‌ و زیندانه‌كانی ترى كورد له‌  توركیا گیان له‌ ده‌ستبده‌ن".

گۆنه‌یش وتیشی: "مه‌ترسی مردن له‌سه‌ر ده‌یان چالاكوان و زیندانی دیكه‌ی كورد هه‌یه‌ كه‌ ده‌ستیان به‌ مانگرتن كردووه‌".

ماوه‌ی زیاتر له‌ چوار مانگه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ چالاكوانانى كورد له‌ زیندانه‌كانى توركیا بۆ كۆتایی هێنان به‌ گۆشه‌گیرى سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان و رێگرى له‌ بینیى ده‌ستیان به‌مانگرتن له‌ خواردن كردووه‌.

پێداچوونه‌وه‌: هـ. ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure