وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا: گه‌شتكردن بۆ سعودیه‌ مه‌ترسیداربووه‌

هەواڵ / جیهان :: 24/03/2019‌ :: 251‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

 

مایك پۆمپیۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رایگه‌یاند گه‌شتكردن بۆ عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ مه‌ترسیدار بووه‌ به‌هۆى کارەکانی عه‌لی خامنه‌یی و قاسم سلێمانى، ده‌شڵێت: "ئێران حوسییه‌كان وه‌ك هێزى سه‌ربازیى خۆی بۆ جه‌نگى دژی سعودیە به‌كارده‌هێنێت".

 
پۆمپیۆ له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌ كه‌ناڵى سكاى نیوز رایگه‌یاند: "ئێران له‌ یه‌مه‌نه‌وه‌ موشه‌ك ئاڕاسته‌ى ناو خاكى عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ ده‌كات و ژیانى هه‌موو كه‌سێك له‌و وڵاته‌ ده‌خاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌، به‌وانه‌شه‌وه‌ كه‌ گه‌شت بۆ ئه‌و وڵاته‌ ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌ هۆى هه‌ڕه‌شه‌كانى خامنه‌یی و قاسم سلێمانی". 

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه‌ ئیداره‌ى ئه‌مریكا سه‌رگه‌رمى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌شێك له‌ به‌رپرسانى حوسییه‌كان بخاته‌ لیستى تیرۆر و ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ى كه‌ سزایان ده‌دات.

له‌به‌رامبه‌ردا محه‌مه‌د حوسی، سه‌رۆكى لیژنه‌ى باڵاى شۆرشی ئه‌نساروڵاى یه‌مه‌نى  له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر رایگه‌یاند: پێویسته‌ ئه‌مریكا ده‌ستبه‌ردارى ئابڵوقه‌ بێت له‌سه‌ر یه‌مه‌ن  و بچێت شه‌ڕى راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێراندا بكات".

 

داڕشتنه‌وه‌ :هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure