په‌رله‌مان له‌سه‌ر ده‌ستله‌كارپێكێشانه‌وه‌ى پارێزگارى موسڵ و جێگره‌كانى ده‌نگیدا

هەواڵ / عێراق :: 24/03/2019‌ :: 566‌ جار بینراوە
دەزگاكانی راگەیاندن هانبدرێت رووی گەشی هاوسۆزی نیشتمانی نیشانبدەن

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراق بۆ تاوتوێكردنى دوو پرسى تایبه‌ت به‌ پارێزگاى نه‌ینه‌وا ئه‌نجامدرا. 


بڕگه‌ى یه‌كه‌مى دانیشتنه‌كه‌ى (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 24ى ئازارى 2019)ى په‌رله‌مان تایبه‌ت بوو به‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر له‌سه‌ركارلادانى پارێزگارى نه‌ینه‌وا و جێگره‌كانى و تیایدا په‌رله‌مان به‌ زۆرینه‌ى ده‌نگ بڕیاریدا له‌سه‌ر ده‌ست له‌كارپێكێشانه‌وه‌یان.

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی په‌رله‌مانى عێراق دانیشتنی پێنجەمی لە وەرزی یاسادانانی دووەمی بە سەرخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی بەلەمەكەی موسڵ كردەوە.

سەرۆكی په‌رله‌مان جەختیشیكردەوە لەسەر هاوكاری زیانلێكەوتووان لە كەسوكاری قوربانیان بەجۆرێك بگونجێت لەگەڵ قەبارەی كارەساتەكە، لەوبارەیەشەوە نەخشەرێگا و كۆمەڵێك رێگەی خستەبەردەم ئەنجومەنی نوێنەران و تیایدا تەئكیدی لەسەر چه‌ند خاڵێك كرده‌وه‌ له‌وانه‌: 

1- دەستكردن بە پرۆژەی نەهێشتنی گەندەڵی لەرێی كاراكردنی بڕگە یاساییەكانی رێگەدراو بە دەسەڵاتی جێبەجێكردن بە هاوكاری لەگەڵ دەسەڵاتی چاودێری و یاسادانان پشتبەستوو بەوەی كە سەرۆك وەزیران داوای لە پەرلەمان كردوە بۆ دوورخستنەوەی پارێزگاری نەینەوا و فراوانكردنی ئەو راسپاردەیە تا ئەو پارێزگا و دامەزراوانەی دەسەڵاتی جێبەكردن بگرێتەوە كە لەگەندەڵیەوە تێوەگلاون.

2- راگەیاندنی پێوەر و كوالیتی روون كە بە توندی چاودێری جێبەجێكردنی دەكرێت لە هەموو بوارەكانی ژیان (خۆراك، تەندروستی، خزمەتگوزاری گشتی، هەموو جۆرەكانی كەرەستە) لە دورترین شوێنی عێراق تا ناوەڕاستی بەغدادی پایتەخت لە رێگەی دەزگاكانی دەسەڵاتی دادوەری و ئاسایشی ئابوری و ئەنجومەنە خۆجێییەكان و ئەنجومەنی نوێنەران و هاوڵاتی سەرچاوەی یەكەمی چاودێری دەبێت.

3- دەزگاكانی راگەیاندن هانبدرێت رووی گەشی هاوسۆزی نیشتمانی نیشانبدەن هاوشێوەی بڵاوكردنەوەی كاردانەوەی هاوڵاتیان لە روداوی بەلەمەكە و یەكتر تەواوكردنی راگەیاندن و رۆژنامەكان لەگەڵ دەزگاكانی دەوڵەت و هاوڵاتیان بۆ چاودێریكردن و دەرخستنی حاڵەتی سلبی بەشێوەیەكی ورد و میهەنی بەبێ ناوزڕاندن و بەسیاسی و بە شەخسیكردنی.

4- بەرزكردنەوەی توانای دەزگا خزمەتگوزاری و ئەمنیەكان تا بتوانن چارەسەری كارەساتە بەپەلەكان بكەن و بەشێوەیەكی زانستی و بە پەلە هەڵسوكەوتی لەگەڵدا بكەن بۆ كەمكردنەوەی زیانەكانی ئەو كارەساتانە.

5- دەركردنی یاسایەكی تایبەت بە قوربانیانی كارەساتە گشتیەكان هاوشێوەی یاسای قوربانیانی تیرۆر بە لەبەرچاوگرتنی ئیستحقاقی كەسوكاری قوربانیان بەوپێییە ئەو حاڵەتانە دەگمەنن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure