روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە دەربارەی دابەشکردنی مووچە

هەواڵ / ئابوری :: 24/03/2019‌ :: 46047‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی هەواڵی دابەشکردنی چوار مووچە لە دوو مانگدا رەتدەکاتەوە ئەمەش پاش ئەوەی لە چەند میدیایه‌ك ئەو هەواڵە بڵاوکرایەوە.


لە چەند دەزگایەکی راگەیاندن ئەوە بڵاوکرایەوە کە تاوەکو کۆتایی مانگی 6 وەزارەتی دارایی چوار مووچە دابەشدەکات، بەڵام سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی (ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی ئازاری 2019) لە لێدوانێکدا بۆ دواڕۆژ وتی: "نە پارەی پێویست هەیە چوار مووچە دابەشبکەین نە هیچ گفتووگۆیەکیشی لەبارەوە کراوە".

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند: ئەوەی باسدەکرێت گوایە تا کۆتایی مانگی نیسان دوو موچە و لە سەره‌تای مانگی ئایار تا کۆتایی مانگی حوزه‌یران دوو موچەی تر دابەشدەکرێت راست نیە، چونکە به‌هیچ شێوه‌یه‌ك حكومه‌ت ناتوانێت ئەو مووچانە بەو شێوەیە بدات.

پ: رێباز



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure