یەکێتی و پارتی راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە

هەواڵ / کوردستانی :: 24/03/2019‌ :: 4938‌ جار بینراوە
كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى یه‌كێتى و پارتى

دواڕۆژ

دواى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆیان یەکێتی و پارتی راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.

پێشنیوەڕۆی (ئەمڕۆ یەکشەممە 24ى ئازارى 2019) كۆبوونه‌وه‌ى شاندى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ هاوینه‌هه‌وارى پیرمان له‌ هه‌ولێر ده‌ستپێكرد.

كۆبونه‌وه‌كه‌ بڕیاربوو تایبه‌ت بێت به‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى داواكارییه‌كانى یه‌كێتى له‌لایه‌ن پارتى-یه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ پێدانى پێنج پۆست له‌كابینه‌ى نوێی حكومه‌تى هه‌رێم.

به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى نێوانیاندا هاتووه‌: درێژه‌ به‌ كۆبونه‌وه‌كانى نێوانیان ده‌ده‌ن بۆ سه‌رخستنى پڕۆسه‌ى دانوستان و گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتن.

یه‌كێتى داواده‌كات پۆسته‌كانى (وه‌زاره‌تى ناوخۆ و وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كان و فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌روه‌ى هه‌رێم و ئاژانسى پاراستن و جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت)ى پێبدرێت.

شاندى یه‌كێتى پێكهاتبوو له‌ عیماد ئه‌حمه‌د و ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى و له‌تیف شێخ عومه‌رو عه‌دنانى حه‌مه‌ى مینا و شاڵاو كۆسره‌ت رسول و لاهور شێخ جه‌نگى ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى.

شانده‌كه‌ى پارتیش بریتى بوو له‌ كاكه‌مین نه‌جاڕو كه‌مال كه‌ركوكى ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى و هێمن هه‌ورامى و عه‌لى حوسێن و عه‌لى عه‌ونى و فرسه‌ت سۆفى و دڵشاد شه‌هاب ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى.

دەقی راگەیەندراوەکە:

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure